٢٧ تەمووز ٢٠١٦ - ١٨:٢٤
ستۆنی لەجیاتی ئینگلیز سەرۆکایەتی یەکێتی ئوروپا دەگرێتە ئەستۆ

بیست و هەشت ئەندامی یەکێتی ئوروپا ڕایانگەیاند کە ستۆنی پاش چوونەدەری ئینگلیز لە یەکێتی ئوروپا ، سەرۆکایەتی دەورەیی ئەو یەکێتییە لەنیوەی دووهەمی٢٠١٧دا دەگرێتە ئەستۆ و جێی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :پاش راگەیێندرانی ئەنجامی کۆپرسیی لەسەر چوونەدەری ئینگلیز لە یەکێتی ئوروپا، ترێزا مێی، سەرۆک وەزیرانی ئینگلیز ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بەگوێرەی پلان و بەرنامە داڕێژراوەکان، ناچێتە پێش و بەرپرسایەتی شەش مانگانی سەرۆکایەتی یەکێتی ئوروپا قەبووڵ ناکات.

دۆناڵد تاسک، سەرۆکی ئەنجومەنی ئوروپا حەوتەی پێشوو ڕایگەیاند کە باڵوێزانی بیست و هەشت وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئوروپا، ڕێککەوتننامەیەکیان مۆر کرد کە تێیدا بۆماوەی شەش مانگ بڕیارە ئەستۆنی، لەجیاتی ئینگلیز بەرپرسایەتی سەرۆکایەتی یەکێتی ئوروپای لەئەستۆ بێ ....

کۆتایی کورتە نامە/310